خه‌یاڵ له نێوان په‌نجه‌ره‌ی کراوه و شه‌قامی پیردا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تا. بۆ ئامێزی گه‌رم. دواتر دوو ده‌ستی ماندوو و شه‌که‌ت که خۆیان به‌رداوه‌ته‌وه. راوه‌ستان و تێرامان له وێنه‌یه‌کی ڵێڵ و دواتر هه‌ڵچوونی ده‌روون و ڕژانی فرمێسک. سه‌فه‌ر هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ خۆی ده‌تبا. په‌لکێشت ده‌کا و به‌ششه‌ر ده‌کا به هاورێت. سه‌فه‌ر له جیاتی به پاڵ دار و ده‌وه‌ندا بتبا، سوار سه‌یاره‌یه‌کی چڵکنت ده‌کا و له قه‌ره‌باڵغترین شه‌قامی شاردا داتده‌به‌زێنێ.له‌و شوێنه‌ی ئیتر زمان کار ناکا، ئیتر وشه‌کان نابنه پردێک، له‌و شوێنه‌ی وشه‌کان بێ مانا ده‌بن. ئه‌وه‌ی هه‌یه هێمایه و به‌س. هێماکان ده‌تکه‌ن به نچیر و ده‌تخه‌نه نێو گه‌مه‌یه‌کی تاڵه‌وه. له‌و کاته‌دایه له سه‌فه‌ر تێده‌گه‌ی. حه‌ز ده‌که‌ی جانتاکه‌ت له شانت که‌یه‌وه و تا ده‌ست ده‌یگاتێ فرێیده‌ی. هێماکان دووباره سوارت ده‌که‌ن و به ده‌روونێکی شه‌که‌ته‌وه، به هه‌ستێکی ترسناکه‌وه داتده‌به‌زێنن. له‌و کاته‌دایه که خه‌یاڵ ده‌تباته‌وه بۆ سه‌رده‌می منداڵی. بۆ لای به‌چکه چۆله‌که‌کانی نێو هێلانه و ترسانیان له هێماکان. ترسانیان له ده‌ستێک که هێما بۆ رووداوێکی ترسناک ده‌کا. دوور که‌وتنه‌وه‌یان له هێلانه یان هه‌ڵوه‌رینی باڵه‌کانیان بێ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی فڕین بکه‌ن. له‌و کاته‌دایه لا ترسناکی راوچی و له دڵه‌خورپه‌ی نچیر تێده‌گه‌ی.
ببوورن نچیره‌کانی سه‌رده‌می منداڵیم.
خۆش بن راوچییه‌کانی سه‌رده‌می...
+ نوشته شده در
90/09/24ساعت
1:36 PM  توسط ئه‌له‌ند
|
ئێستا كه ده‌نووسم نیوه شه‌وه. په‌نا گۆم ده‌خورێنم و تایپ ده‌كه‌م. نازانم چی ده‌نووسم. ده‌نگی مووزیك دیوه‌كه‌ی ته‌نیوه، نۆته‌كان هه‌ر كامه‌و به شێوازی خوێ و به ئه‌ده‌به‌وه دێنه گوێم. دیسان ده‌ستێك به روومه‌تمدا دێنم. تازه شیعرێكی سۆهرابم ده‌خوێنده‌وه. ناوه‌كه‌ی "مسافر" بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌ویش چاوێكم به دیمه‌نی شاخ و ده‌شته‌كاندا گێرا. هه‌ر ئێستا سه‌رم ده‌خورێنم. له خه‌یاڵمدا شتێك نائارامی كردووم.شتێك له مێشكمدایه و نایه‌ته سه‌ر لاپه‌ره. هه‌ست ده‌كه‌م شه‌رمێونه! له‌وانه‌شه زۆر بێتام و بێ ناوه‌رۆك بێ كه خۆی به ده‌سته‌وه نادا! له‌وانه‌شه ناسك و نازدار بێ و نه‌یهه‌وێ بشه‌مزێ! هه‌رچۆنێك بێ خۆی ناخاته قاوغی وشه‌وه. له‌وانه‌شه من تێنه‌گه‌م و به وشه نه‌نووسرێ.هه‌ر ئێستا پووكێكم له جگه‌ره‌كه‌م دا و سه‌رێكم راوه‌شاند. نایسرم! باشتره به‌وێوه وشك بێته‌وه. خۆ ئاوا جوانتره. مافی خۆیه‌تی به‌وێوه بێ و خۆی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكا. هه‌رچیه‌ك بێ ئه‌ویش ناوێكی بۆ خۆی هه‌یه و ناوه‌رۆكێ. ره‌نگه واهه‌ست بكه‌ین هیچی تێدا نییه. ئاخر له‌وبه‌ریه‌وه خاڵ به وردی دیاره. به‌ڵام نا! هه‌ر ئه‌م دڵۆپه روونه دنیایه‌ك وشه‌یه‌ی نادیاری له خۆی‌دا حه‌شار داوه. په‌یكێكه و په‌یامی هێناوه. له ناوه‌وه، له‌و شوێنه كه تۆ هیچ، زۆر جار بۆخۆشم لێی بێخه‌به‌رم. ده‌ستێك به‌ره‌و ئاسمان راده‌دێرم. نازانم! شتێك له سه‌ر مرژۆله‌كانم قورسایی ده‌كا. ره‌نگه ئه‌مه دواهه‌مین رسته بێ. دواهه‌مین..
+ نوشته شده در
89/07/18ساعت
8:20 AM  توسط ئه‌له‌ند
|
كورده ده‌ڵێ:"سوار بوون عه‌یبێك و دابه‌زین دوو عه‌یب"
به‌ڵام چی بكه‌م، نووسینم هاتووه!
هاتمه‌وه
+ نوشته شده در
88/09/11ساعت
5:17 AM  توسط ئه‌له‌ند
|
ئه‌له‌ند رۆیشت و به‌م ره‌سته‌یه ماڵاوایی كرد
سه‌ره‌تا بێ كۆتاییه‌كان خه‌یاڵن. هه‌موو سه‌ره‌تایه‌ك به ناچاری كۆتایی هه‌یه و زۆربه‌ی كاته‌كانیش كۆتاییه‌كی دڵته‌زێن.
+ نوشته شده در
88/05/08ساعت
2:44 PM  توسط ئه‌له‌ند
|
نامه‌یه‌ك
بۆ خودا !!!
ئه‌رێ خودا گیان چۆنی؟
ماڵ و منداڵ چۆنن؟
كاروو بارت چۆن ده‌گوزه‌رێ؟
هیوادارم كه باش بی و دنیاش به كه‌یفی خۆت بچێته پێشه‌وه.
ئه‌رێ ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌مه‌وێ چه‌ند قسه‌یه‌كت له‌گه‌ڵ كه‌م به‌ڵام به‌دبه‌ختی
و كوێره‌وه‌ری و كوردایه‌تی و ئه‌م جۆره شتانه مجالیان نه‌ده‌دا. تا دۆنه‌كه
كه سێزده به‌ده‌ر بوو و دوای ئه‌وه‌ی كه بارانت باراند و سێزده به‌ده‌ره‌كه‌ت
لێ كردین به قوزه‌ڵقۆرت و ئه‌و رۆژه‌شت لێ گوو تێكردین، بیرم كه‌وه‌ته‌وه كه
با نامه‌یه‌كت بۆ بنووسم و ناره‌زایه‌تی خۆم له رێگای ئه‌و نامه دۆستانه‌وه
بۆ به‌رێزتان! به‌رز كه‌مه‌وه.
من باش ده‌زانم كه تۆ دایمه وات زانیوه ئه‌و كورده به‌دبه‌خته دژبه‌رتن و ده‌یانه‌وێ
ته‌خت و به‌ختت لێ تێك بده‌ن، بۆیه وا لێیان به قیندا كه‌وتووی و قورت كردووه
به سه‌ریاندا، به‌ڵام به گه‌وره‌ییت! خراپی بۆ چووی و كورده بۆره هیچ
دوژمنایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ تۆ نیه، ئه‌گه‌ریش هه‌بێ هه‌مووی خه‌تای جه‌نابته
كه كاری قۆرت كردووه و بوویه‌ته هۆی دوژمنایه‌تی. بۆ وێنه تۆ شه‌ره‌فت ئه‌وه
كار بوو رۆژی سێزده‌به‌ده‌ر كردت؟! هه‌موومان چووبووینه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و رۆژه به دوور له خه‌م و مه‌ینه‌تییه‌كانمان كه‌مێك پێكه‌نین و بیر له‌و
ژیانه پر له نه‌هامه‌تییه نه‌كه‌ینه به‌ڵام، كردته باران و هه‌موو شتێكت لێ
كردینه‌وه به هیچ. ماوه‌ی نیو كاتژمێر باراندت و دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌موومان
هاتینه‌وه ماڵه‌وه، بارانت لێ كرده‌وه و كردته خۆره تاوێكی هاوینی. تۆ شه‌ره‌فت
ئه‌گه‌ر تۆ بوایه‌ی له جێگای ئێمه چیت ده‌كوت؟! نه‌تده‌كوت ئه‌وه ته‌نیا كاری
نه‌فه‌رێكه كه سادیسمی هه‌یه و ته‌نیا ده‌یه‌وێ رۆژه‌كه‌مان لێ خراپ كا؟! ده‌نا
ئه‌و نیو كاتژمێر بارینه‌ی له چی و ئه‌و سووره تاوه‌ی له پای چی؟! كوره
خودا ئه‌وه خۆمانین و ئه‌و قسه‌یه‌ش به‌و عه‌رزه‌یا بچێته خواره‌وه! به شه‌ره‌فم
ئه‌وه‌نده‌ت جنێو به‌ر كه‌وت بۆ حه‌ت پشتت به‌سته. به شه‌ره‌فم خۆ بۆ خۆت ده‌زانی
من یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر له تۆ نزیكم و هه‌میشه پشتگیریم كردوی به‌ڵام
كاتێك بارانه‌كه‌ت داكرد و هه‌موو شتێكت به قۆر گرت، كه ده‌هاتنه لای من و هه‌ندێك
ره‌حمه‌تیان! بۆ ده‌ناردی به شه‌ره‌فم من هیچم بۆ پاساو نه‌دراوه و ته‌نیا
سڵاواتم له سه‌رت لێدا. ده‌زانی به چی زۆر ناره‌حه‌ت بووم؟! كوره چاوم له
كور و كچێكه‌وه بوو كه خه‌ریكی چاوه بركێ بوون و حه‌ز حه‌زێنه‌یان ده‌كرد.
كاتێك داتكرده باران بنه‌ماڵه‌ی كچه‌كه له ناچاری رۆیشتنه‌وه و ئه‌و كوره
به‌دبه‌خته‌ش هه‌ر به جارێ په‌شێوه حاڵ بوو. جا نازانم ده‌بێ ئه‌و كچه به‌دبه‌خته
چی كێشابێ! وه‌ڵڵا به جارێ ریایه رۆژی هه‌موومانه‌وه.
ئه‌و نامه‌یه‌م بۆیه نووسی بۆ ئه‌وه‌ی كه پێت بڵێم كاره‌كه‌ت زۆر ناشیرین بوو.
تۆ شه‌ره‌فت پیاو به پیاو و جارێكی دیكه له‌و كاره قۆرانه مه‌كه. كوره خه‌ڵك
خۆ ناڵێن ئه‌وه كاری خودایه ده‌ڵێن ئه‌وه كاری ئه‌و رفێقه‌ی ئه‌له‌نده.
خودایه ناره‌حه‌ت و شتی ئاوا نه‌بی؟!
به قۆربانی چاوه‌كانت بم.
كارت نیه؟
خۆت حافیز
+ نوشته شده در
87/01/14ساعت
5:18 PM  توسط ئه‌له‌ند
|
كاكه كۆنكره‌كه‌مان به سه‌ركه‌وتوویی‌یه‌وه
كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێنا!!!
هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست!
خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی كوردستان!
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان!
هه‌ر وه‌ك ئاگادارن له‌و ماوه‌یه‌دا كه حیزبه خۆشه‌ویسته‌كه‌تان بوو به دوو كوت
و ئاداری به سه‌ر پادارییه‌وه نه‌ما، ئێمه هه‌وڵێكی شێلگیرانه‌ماندا بۆ ئه‌وه‌ی
كه حیزبه‌كه‌مان نوێ بكه‌ینه‌وه و بیكه‌نه ئه‌و حیزبه‌ی كه ئێوه ده‌تانهه‌وێ،
هه‌ر چه‌ند لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌و بكه‌ین كه ئێمه هیچ ئاگادارییه‌كمان
له ویسته‌كانی ئێوه نه‌بوو به‌لام باش ده‌زانین ئه‌وه‌ی ئێمه بیكه‌ین هه‌ر
ویستی ئێوه‌شه. دوای ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌وڵ و تێكۆشان ئێمه كۆنگره‌ی خۆمان
گرت و له‌و كۆنگره‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك باسی گرینگ هاتنه ئاراوه و به حه‌ول و ته‌قه‌لای
هه‌موو لایه‌ك گۆرانكاریمان كرد و ئه‌و پرۆسه‌یه‌مان سه‌ر خست.
كاكه ئه‌م حیزبه‌ی ئێمه تازه هیچ كیشه‌یه‌كی نیه و به لێشاو وه‌رن و له‌م
سه‌نگه‌ره‌وه به‌ره‌و رووی دوژمنی داگیركه‌ر بنه‌وه .
كاكه گیان ئه‌وه‌ی كه پێویست بوو له روانگه‌ی ئێمه‌وه بگۆری گۆرا ـ به
تایبه‌ت له روانگه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكمانه‌وه كه ئه‌گه‌ر جوانتر بدوێین هه‌ر هه‌موو
ئه‌م گۆرانكارییانه ویستی ئه‌و بوو ـ و نۆێبوونه‌وه‌كه، نوێ بوونه‌وه‌یه‌كی
ئه‌سله واته مه‌رییه وه‌ك ماستی مه‌ری.
كاكه كۆنگره‌كه له ماوه‌ی رۆژانی كاری خۆی‌دا به جوانی چووه سه‌ر باسه
پێوه‌ندی داره‌كان به ریفۆرمه‌وه، و هه‌ر هه‌موو بواره‌كانی كاری حیزبی به
گۆره‌ی پێویست (
به ئیشتیای جه‌نابی سه‌رۆك) نوێ كرده‌وه و ئه‌و منداڵانه‌ی له كۆنگره‌دا قسه‌ی
زلیان ده‌كرد و كۆسپی سه‌ر رێگای نوێبوونه‌وه بوون(ریفۆرم خوازان) زۆر به چاكی ده‌مكوت كران
و هه‌ر حیسابی تووریشمان بۆیان نه‌كرد.
هه‌ر بۆیه به ئێوه‌ی خۆشه‌ویستی راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م كۆنگره‌یه به سه‌ركه‌وتووییه‌وه
كۆتایی به كاره‌كانی هێناوه.
هه‌موو لایه‌كیش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌شداری له جه‌شنی كۆنگره‌دا بكه‌ن
و له شاییه‌كه‌یدا شانێك له شانمان بده‌ن، گۆرانكاری 100% جێبه‌جێ بووه هه‌ر
بۆیه هیچ خه‌متان نه‌بێ و هه‌ستن به شان.
سلاو له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، پشتیوانانی سه‌ره‌كی حیزبه‌كه‌مان!
سڵاو له تێكۆشه‌رانی حیزب و گۆرانخوازانی كۆنگره‌كه‌مان، به تایبه‌ت جه‌نابی سه‌رۆكی گۆرانخواز!
سه‌ركه‌وێ بریاراتی كۆنگره‌كه‌مان!
ئه‌رێ وه‌ڵلا
ئێبینی 1: ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه
دوو رۆژ پێش ده‌ست پێكردنی كۆنگره‌كه‌مان نووسراوه.
تێبینی 2: هه‌ر كه‌س بڵی كۆرانكاری نه‌كراوه و گۆرانكارییه‌كان هه‌ندێك
شتی رووكه‌شن، ئاژاوه گێره و سه‌ر به لایه‌نی ده‌ره‌كییه.
+ نوشته شده در
86/12/18ساعت
11:6 PM  توسط ئه‌له‌ند
|
كوره
سه‌ربه‌خۆیی سیاسی چی و ته‌ره‌ماشی چی!!!
كاكه با له‌وه‌وه ده‌ست پێبكه‌م، كاكه ئه‌و حیزبانه‌ی ئێمه به‌رده‌وام له
مێژوودا ده‌ژین. له مێژوودا ژیان و ته‌نیا پێداهه‌ڵكوتن به مێژوودا تایبه‌تمه‌ندی
ئه‌و هێزانه‌یه كه بۆ ئێستا و داهاتوو هیچیان له جانتادا نیه. ئه‌و هێزانه ده‌نیانه‌وێ
به وه‌بیر خستنه‌وه‌ی شانازییه‌كانی رابردوو!!! به‌رده‌وام خۆیان له رۆژه‌ڤدا
بێڵنه‌وه و نه‌هێڵن له بیر كۆمه‌ڵگا بچنه‌وه.
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه به‌رده‌وام له‌م حیزیانه‌ی ئێمه‌دا باسی
لێوه ده‌كرێ، سه‌ربه‌خۆیه سیاسییه!!!، سه‌ربه‌خۆیی سیاسی یه‌كێك له
شانازییه‌كانی ئه‌م پارتانه‌ی ئێمه‌یه كه ئه‌گه‌ر له رابردووش‌دا بوونی هه‌بووبێ،
به شه‌ره‌فم ئێستا هه‌ر بوونی نیه و ته‌نیا قسه‌یه‌كی چه‌واشه‌كارانه‌یه.
كاكه ئه‌م پارتانه‌ی ئێمه كاتێك هاتنه باشووری كوردستان(هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل)
و لێره ده‌ستیان كرد به خه‌بات و تێكۆشان (بازرگانی كردن و پووڵ په‌یدا كردن)
ورده ورده ئه‌و تۆزه سه‌ربه‌خۆییه‌ی كه هه‌بووشیان له ده‌ستیان دا. كاكه یه‌ك
شتان بۆ باس بكه‌م، ئه‌و دوو هێزه‌ی باشووری كوردستان له سیاسه‌ت، پێوه‌ندی و
دۆستایه‌تی خۆیاندا له‌گه‌ڵ پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات په‌یره‌وی له‌م ئه‌سله ده‌كه‌ن
كه: ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه‌ك له 100%، ته‌نیا 5% به زه‌ره‌ری خۆیان بێ ئه‌وه
حازر نین بیكه‌ین. ئه‌مه‌ش ته‌نیا یه‌ك ده‌لیلی هه‌یه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م
پارتانه‌ی ئێمه هه‌ر قۆرساییان نیه و ئه‌م دوو هێزه فشه‌یان پێ ده‌كه‌ن. ئه‌م
پێوه‌ندییه‌ش كه هه‌یانه له‌گه‌ڵ پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات پێوه‌ندی دۆستانه نیه،
به شه‌ڕه‌فم كه‌ڵه‌گاییه، پێوه‌ندی ئاغا و ره‌عییه‌ته.
له‌وه گه‌رێین و باسی سه‌ربه‌خۆیی سیاسییه‌كه بكه‌ین. حه‌وسه‌له‌م نیه زۆر
بنووسم و ته‌نیا یه‌ك شتان بۆ باس ده‌كه‌م و خۆتان بڕیار بده‌ن كه سه‌ربه‌خۆیی
ماوه یا نا؟
ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش یاد و
بیرره‌وه‌ری دوو شه‌هیدی سه‌ركرده‌مان هه‌بوو. پێشنیاری ئه‌وه‌مان كرد كه به‌رنامه‌یه‌كی
تێر و ته‌سه‌لیان له‌سه‌ر ساز بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌شته‌ش كۆمه‌ڵێك وتووێژ
و كاری سه‌ره‌تاییمان به‌رێوه‌برد، به‌لام به داخه‌وه ده‌ستێك هاتوو هه‌موو
كاره‌كانی راگرت و وتی كاكه مه‌كه‌ن. ده‌زانن بۆ؟! نازانن؟ جا با بۆتان باس كه‌م:
ئه‌و دوو هاورێ شه‌هیده‌مان
كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیش بوون، له ده‌روازه‌ی كۆیه به ده‌ستی هێزه
دۆسته‌كانمان شه‌هید بوون، ئه‌مانه به‌شێك له‌و كاروانه شه‌هیدانه بوون كه له
باشووری كوردستان و به ده‌ستی كه‌سانێك شه‌هید بوون كه ئێستا به قه‌ولی ئه‌و
مێشك چووچه ده‌ڵێ: دۆستی ئیسترتیژیكمانن. له‌وه گه‌رێین با بێنه‌وه سه‌ر باسه‌كه‌مان.
كاكه من زۆرم پێ ناخۆش بوو و رقم هه‌ستا و چووم بۆ لای ئه‌و براده‌ره و
كوتم" كاكه بۆ بڕیاررێكی ئاواتان داوه"، كوتم:" كاكه ناتوانین
یادی شه‌هیده‌كانیشمان بكه‌ینه‌وه، كوتم" ئه‌مه‌یه سه‌ربه‌خۆیی سیاسی وا
باسی ده‌كه‌ن"، و كۆمه‌ڵێك قسه‌ی دیكه كه وه‌ڵلا به هه‌ر كه‌سم كوتبا ده‌بوو
به ئاو، به‌لام حه‌یا خۆ نه‌ماوه. كاكه ده‌زانن ئه‌و براده‌ره سه‌ركرده‌یه!!!
ده‌یكوت چی؟ كوتی : كاكه ئه‌گه‌ر چووینه‌وه ئه‌و دیو یادیان ده‌كه‌ینه‌وه،
لێره ئه‌و دۆستانه‌مان(واته قاتڵه‌كان) لێمان زیز ده‌بن و ئه‌و بره پاره‌یه‌شمان
لێده‌برن. هه‌ستام و كوتم خودا حافیز. له دڵی خۆمدا كوتم: هه‌ی كیرم به‌و سه‌ربه‌خۆییه
سیاسییه. ئه‌رێ وه‌ڵلا
جا ئه‌مه یه‌ك نموونه‌ی چووكه بوو، ده‌توانم سه‌دان نموونه‌ی ئاواتان بۆ باس
كه‌م كه كه‌له‌تان ده‌ماسێ.
تۆ شه‌ڕه‌فتان!
خۆتان بڵێن:
ئه‌مه سه‌ربه‌خۆیی سیاسییه یا ملی حیز داخستنه؟!
+ نوشته شده در
86/12/11ساعت
11:38 AM  توسط ئه‌له‌ند
|
كوره كاكه من هه‌ر هیچ ناڵێم و
ده‌مم داده‌خه‌م!!!
تۆشه‌ره‌فتان!
ئێوه
بڵێن:
ئه‌وه
كاره، ئه‌و مامه قه‌لخۆره‌ی، نانه‌ته‌وه‌ییه‌ی، كورد خاپێنه‌ی،
تورك
خۆشه‌ویسته‌ی، فارس براده‌ره‌ی ده‌خۆن،
له‌گه‌ڵ
ئه‌و كورده قوڕبه‌سه‌ره‌ی ده‌كا؟!
+ نوشته شده در
86/12/08ساعت
8:1 PM  توسط ئه‌له‌ند
|